ئاسایشی نیشتیمانی ژماره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌دژی به‌قاچاغبردنی نه‌وت راده‌گه‌یێنێت

ئەمنی
  • 30-08-2023, 10:37
  • +A -A

     بەغدا - INA

    ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ژماره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئه‌منییه‌كانی خۆی بۆ راونانانی تۆڕه‌كانی به‌قاچاغبردنی نه‌وت له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردووه‌ له‌به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ راگه‌یاند.

     ده‌زگای ناوبراو له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ وتێدا هاتووه‌" له‌به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی هه‌واڵگیری بۆ راونانی تۆڕه‌كانی به‌قاچاغبردنی نه‌وت و به‌پشت به‌ستن به‌راسپارده‌ به‌رده‌وامه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بۆ ئه‌نجامدانی به‌دواداچوونی تاوانه‌كان، تیمه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی له‌به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردوودا توانیوه‌ زیاتر له‌یه‌ك ملیون لیته‌ر له‌سوته‌مه‌نیه‌كانی نه‌وت پێش به‌قاچاغبردنیان ده‌ستیبه‌سه‌ردابگرن. 

     هه‌روه‌ها وتی" تیمه‌كانی ده‌زگا 124 تۆمه‌تباری به‌قاچاغبردنیان به‌پێی یاداشتی ده‌ستگیریكردنی یاسایی ده‌ستگیری كردووه‌، جگه‌ له‌ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی شوێنێك كه‌بۆ عه‌مباركردن و به‌قاچاغبردنی نه‌وت به‌كاری ده‌هێنان.