بەغدا - INA
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا گرنگترین پرۆژه یاساكانی پێشكێشكراون به‌په‌رله‌مان تووێی كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازی له‌نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كرد و له‌دیدارێكدا پرس و بابه‌ته گشتییه‌كان و ئاستی پێشكه‌وتن وجێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و كاره‌له‌پێشینه‌كانی له‌پێشكێشكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان تاوتووێیان كرد، هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌دای ده‌زگا جێبه‌جێكاره‌كان له‌چوارچێوه‌ی چاكسازی ئابووری و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڕكمانیه‌كانی خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی داواكاریه‌كانی هاووڵاتیان له‌سه‌ر ئاست و بواره جیاجیاكان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌م دیداره‌بوو.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر گرنگترین پرۆژه یاساكانی پێشكێش به‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراون و شێوازی په‌رله‌كردن له‌و بابه‌ت و پرسانه‌ی كه‌په‌یوه‌ستن به‌پێداویستییه سه‌ره‌كیه‌كانی هاووڵاتیان.