شێخ حمودی و باڵیۆزی هۆڵەندا پتەوکردنی پەیوەندیەکانی وەبەرهێنان تاووتوێدەکەن

سیاسی
  • 29-08-2023, 21:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێڕاقی شێخ هومام حمودی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ باڵیۆزی هوڵەندا هانس ساندی باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندیەکان کرد لە ڕێگای دەرفەتەکانی 
    وەبەرهێنانەوە.
    نووسێنگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێڕاقی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی شێخ هومام حمودی پێشوازیکرد لە ساندی و پێکەوە باسیان لە پێشهاتە سیاسیەکان کرد .
    شێخ حمودی لە میانەی دیدارەکەدا جەختی لەوەکردەوەکە عێڕاق ئەمڕۆ سەقامگیری بەخۆوە دەبینێت و توانیویەتی توانا ئەمنیەکانی خۆی بونیادبنێت کە سەروەریەکەی بپارێزێت، ئاماژەشی بەوەکرد کە حکومەتی ئێستا لەجەنجاڵی باشکردنی دۆخی ئابووری و گەشەدان و خمەتگوزاریدایە.
    هەروەها شێخ حمودی هیوای خواست کە سوود لەو دەرفەتانەی وەبەرهێنان وەربگیرێت کە لەعێڕاقدا ڕەخسێنراون لەهەموو بوارە ئابووریەکاندا.