بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی پەیوەندیەکی تەلەفونی لە لایەن سەرۆکی فرنسائیمانوێل ماکرۆن پێگەیشت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیندڕاوێکدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه وتێداهاتووه" محەمەد شەیاع سودانى ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی فەڕەنسا بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن-وە پێگەیشت، کە تیایدا باس لە چۆنیەتی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی ئابووری و کولتووری و ئەمنی و سەربازی، بەتایبەتی دۆسیەی گرێبەستی کڕینی ڕادار لە کۆمپانیای تالیسی فەڕەنسی کە ئەمڕۆ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەنگی لەسەر درا، و عێراق بەهێزتر دەکات لە کۆنترۆڵ کردن و سەپاندنی سەروەری تەواوی بەسەر ئاسمانی عێراقدا.
لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ سەرۆکی فەڕەنسا دەربڕی سەبارەت بە کوژرانی ئەو سەربازە فەڕەنسییەی کە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنێکی عێراقیدا کرد بۆ بە ئامانجکردنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و ڕاوێژکارانی سەربازی فەڕەنسا بەشدارییان تێدا کرد.
هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی کۆنفرانسی بەغداد/2023 کرا بۆ یەکخستنی ئابووری و هەماهەنگی هەرێمی، و ئەو سەردانە فەرمییەی کە سەرۆکی فەڕەنسا بەم زوانە بۆ بەغدادی پایتەخت دەیکات، لەگەڵ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لەسەر دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.