لێژنەی دارایی جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەلیکتڕۆنیکردنی سیستەمی باجدان

ناوخۆ
  • 29-08-2023, 19:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    لێژنەی دارایی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێداگری کرد لەسەر فرەچەشنکردنی سەرچاوەی داهاتەکان و جەختیشی کردەوەسەر گرنگی ئەلیکتڕۆنیکردنی سیستەمی باجدان.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکداکەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە لێژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی عەتوان عەتوانی و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەکە میواندارێتی علی وعد علاوی بەڕێوەبەری گشتی باجدانیان کرد بەمەبەستی تاووتوێکردنی کاری دەستەکە .
    عەتوانی پێداگری کرد لەوەی کە پێویستە سەرچاوەکانی داهات فرەچەشن بکرێن وتەنها پشت بەنەوت نەبەسترێت.
    وتیشی لێژنەکە گوێی گرت بۆ چەند بیروڕاوپێشنیازێک بۆ ڕێکخستنی سستەمی باجدان.
    هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا باسکرا لە هەموارکردنەوەی ڕێژەی زیادبوون لە باجوەرگرتن لە هەندێک پارێزگاو لە دەروازەسنووریەکان.
    لێژنەی دارایی لە کۆتایی دیدارەکەدا ڕوونیکردەوەکە بەدوداچوون دەکات بۆ کاروبارەکانی دەستەکەو جەختیش دەکاتەوەسەر فرەچەشنکردنی داهاتەکان.