بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕۆژانی چوارشەممە و پێنچشەممەی هەفتەی داهاتوو بکاتە پشووی فەرمی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیندڕاوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە بەرواری 6 و 7 ی ئەیلوول بکاتە پشووی فەرمی، بەبۆنەی یادکردنەوەی ڕێوڕەسمی زیارەتی چلەوە، وە هەروەها ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووی دیاری کرد بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران.