بەغداد/ INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە پۆلیسی کۆمەڵایەتی لە فەرمانگەی پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەت توانیویەتی 32 ساختەکاری ئەلکتڕۆنی و 12 حاڵەتی توندوتیژی خێزانی ڕابگرێت لە بەغدادو پارێزگاکان لە ماوەی نیوەی دووەمی مانگی ئابدا.
وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا وتی کە زۆربەی کارەکانی ساختەیی کە پۆلیسی کۆمەڵایەتی دەستگیریانی کردووە بەهۆی تەلەفۆنەوە وەیان بەهۆی ئەنتەرنێتەوە بووە .
وتیشی کە پۆلیسی کۆمەڵایەتی ڕێکاری توندی گرتووەتەبەر دژبەوانەی کە ساختەدەکەن وخەڵک فریودەدەن.