بەغداد/ INA
وەزیری داد خالد شوانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە فەرمانێکی وەزاری دەرکرد بە پێکهێنانی بەشێک بۆ بەدوداچوون بۆجێبەجێکردنی سیاسەتەکانی حکومەت لە فەرمانگەی مافەکانی مرۆڤ.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەپێی مادەی پێکهێنانی فەرمانگەکانی کارگێڕی و لکاندنیان و هەموارکردنی پەیوەستەگیەکانیان ژمارە 12 ی ساڵی 2011 وەزیری داد فەرمانێکی دەرکرد بە پێکهێنانی بەشی بەدوداچوون بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی حکومەت و ئاماژەو پێنوێنەکانی مافەکانی مرۆڤ.
وتیشی کە ئەم بەشە کارەکانی سەرپەرشتیکردن و هەماهەنگی لەنێوان حکومەت و وەزارەتەکان دەگرێتە ئەستۆ و زانیاری و داتاکۆدەکاتەوە دەربارەی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان ، هەروەها هەڵیش دەستێت بە لێکۆڵینەوە لە ڕاسپاردەکانی لێژنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆڵینەوەلە جێبەجێکردنیان.