بەغداد/ INA
ئەنجومەنی دادوەری باڵا ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ چەند کەسێک دەرکرد دەربارەی زەویەکانی چادریە.
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەکە کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکرا وتی کە پاش دیداری سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری فائق زێدان لەگەڵ ژمارەیەک هاووڵاتی لەناوچەی چادریە سەرۆکایەتی تێهەڵچوونەوەی بەغداد ڕەسافە دەرکەوت کە ئەوزەویانە موڵکی گشتین .
وتیشی کە پاش وەرگرتنی ڕێکارە یاساییەکان فەرمانی دەستگیرکردن دەرچوو بۆ چەند کەسێک ، جگەلەوەش فەرمانی بانگهێشتکردن دەرکرا بۆ چەند کەسێکی دیکە بۆ وەرگرتنی قسەکانیان و فەرمانیش دەرکرا بۆ بنکەی پۆلیس کە بەدوداچوون بکات بۆ جێبەجێکردنی یاداشتنامەکانی دەستگیرکردن.