تاران -INA - دورەید زوهێر
ئەمڕۆ سێشەممە، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی حکومەت و گەلی عێراق کرد بۆ سەرکەوتنی چلەی ماتەمینی و سەردانکەران، وروونیکردەوە کەمیوانداریی گەلی عێراق یەکێکە لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی سەردانەکە.
ڕەئیسی بە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ڕاگەیاند لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە بە بۆنەی (هەفتەی حکوومەتەوە) سازکرا "ئەو هەوڵانەی حکومەتی عێراق داوە بۆ سەرخستنی ڕێورەسمی سەردانیکەران شایەنی سوپاس و پێزانینە"، ئاماژەی بەوەشکرد "هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوە جیاوازەکان بەردەوامە."
ڕەئیسی سوپاسی "حکومەت و گەلی عێراقی کرد بۆ ئەو ئاسانکاریانەی کە بۆ سەرکەوتنی ڕێپێوانی سەردانیکەرانی چلەی ماتەمینی پێشکێشی کردووە،
میوانداری گەورەی گەلی عێراقیش وبەیەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی ڕێپێوانەکە زانی ".
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە "کاروانەکانی حوسێنی و گەلی عێراق بنەمای سەرکەوتنی ئەم بۆنەیەن"، ڕوونیشی کردەوە کە "هەموو شتێک کە دەخرێتەڕوو بەهەوڵی گەلی عێراقە".