وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند کە دەستدەکرێت بە ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی شیرینکردنی ئاوی دەریا لە بەسڕە

ناوخۆ
  • 29-08-2023, 14:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو لەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو شارەوانی گشتی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە دەستکراوە بە ڕێکارەکانی شیرینکردنی ئاوی بەسڕە و ئاماژەشیکرد بەوەی کە ئەمە پڕۆژەیەکی گرنگە.
    بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە بنکین ڕێکانی وبەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی ئاو عماڕجبووری وەزارەت دەستیکرد بە جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 23425ی ساڵی 2024 دەربارەی گواستنەوەی سەرجەم کاروبارەکانی پڕۆژەکە بۆنوێنەرانی پرێزگای بەسڕە بەمەبەستی دەستکردن بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
    بەڕێوەبەری گشتی ئاو عماڕجبووری وتی پڕۆژەی شیرینکردنی ئاوی دەریا لە فاو بەیەکێک لە پڕۆژە گرنگ وستڕاتیژیەکان هەژماردەکرێت بۆ پاککردنەوەی ئاوەکە کە توانای یەک ملیۆن لیتری سێگۆشەی هەیە لەڕۆژێکدا کە ئاو بۆ ئەم ناوچانە دابیندەکات ،بەندەری فاوی گەورە، باکووروباشووری شاری بەسڕە، ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای ابوخسیب، دەریای عەرەب، نەشوە، دێر،فاو، زبێر.