نەجەفی شکۆمەند/ INA حیدر فرمان
پارێزگاری نەجەفی شکۆمەند ماجد وائلی جەختیکردەوەسەر گرنگیدانی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی بە یانەی نەجەفی وەرزشی و بەدوداچوونی بەردەوامی بۆ کاروباری دارایی و کارگێڕی شارەکە.
وائلی لە میانەی پێشوازیکردنی لە دەستهی کارگێڕی یانەی نەجەفی وەرزشی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی خۆی ڕاستەوخۆ گرنگی بە یانەکەدەدات و بەدوداچوون دەکات بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی یانەکە و کێشەکانیشی تاووتوێکردووە.
وائلی پیرۆزباییکرد لە دەستەی نوێی یانەکە بەبۆنەی بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەدا.
دەستەی کارگێڕی ڕاهێنەڕی میسری حمزە الجملی پێشکەش کرد کە لەلایەن خۆیەوە سوپاسی خۆی ئاڕاستەی پارێزگاری نەجەفی شکۆمەند کرد و وتی : کە گرنگیدانی پارێزگاربە یانەکە ئەرێنیەکی گەورەیە بۆ نادیەکە کە گرنگی بەهەموو وردەکاریەکانی دەدات.