بەغداـ INA
کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
کەشناسی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کەشی سبەی چوارشەممە لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور ساف دەبێت و لە باکووریش ساف و هەوراوی و دەبێت و دەرفەتی بارانیش دەبێت ، بایەکی باکووری ڕۆژاوایی هەڵدەکات بە خێرایی 10-20 کیلۆمەتر، پلەکانی گەرماش لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە ڕۆژی پێنجشەممە لەهەردوو ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساف دەبێت و بایەکیش لە باکووری ڕۆژاواوە هەڵدەکات بە خێرایی 20-30 کیلۆمەتر لە ڕۆژیشدا خێراییەکەی دەگاتە 20-30 کیلۆمەتر.
لە ناوچەکانی باکووریش ساف دەبێتو هەندێک پەڵەهەوریش دەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزتردەزێتەەلە ڕۆژی پێشتر. ڕۆژی هەینیش لەناوەڕاست و باشوور ساف دەبێت و هەندێک هەوریش دەبێت
بایەکیش لە باکووری ڕۆژاواوە هەڵدەکات بەخێرایی 10-20 کیلۆمەترو بۆ 20-30 کیلۆمەتر زیاد دەبێت ، پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێت.
ڕۆژی شەممەش لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساف دەبێت ولە باکووریش ساف و پەڵەهەوریش دەبێت، بایەکیش لە باکووری ڕۆژاواوە هەڵدەکات بە خێرایی 10-20 کیلۆمەتر و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ، پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتربەرزتردەبنەوە.