بەغداد/ INA
بەشی ڕێوڕەسم و بۆنەو کەژاوەکان لە ڕەهۆڵی عەبباسی و حوسەینی پیرۆز ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ژمارەی کەژاوەکانی حوسەینی وعەبباسیان ئاشکراکرد کەلە چلەی ماتەمینیدا بەشداری دەکەن.
سەرۆکی بەشەکە عقیل عبدالحسین یاسری لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەشی ڕێوڕەسمەکانی ماتەمینی حوسەینی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێکهێنا بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و
فەوجی هەردوو مەزارگە پیرۆزەکە بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی پەیوەست بە کاروانەکانی سەردانیکارانەوە کەژمارەیا گەیشتووەتە 12752.
وتیشی ئەو کاروانانەی کە چادرو خێوەت هەڵدەدەن لە شەقام و شۆستەکان میکانیزمێکی تایبەتیان بۆ پەیڕەو دەکرێت ومۆڵەتی تابەتیان دەدرێتێ.
وتیشی دەرچوواندنی ناسنامەو کەفالەت بۆ خاوەن کاروانەکان پشت بە زانیاریەکان
دەبەستێت و مامەڵە یاساییەکانیان بۆ تەواودەکرێت.