سەحاف : ئازادكردنی سێ ڕفێندراوە عێراقیەكە لە ئێران ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 28-08-2023, 21:17
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئازادكردنی (3) عێراقی ڕفێندراوی لە ئێرانی ڕاگەیاند.
    سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێگەی باڵیۆزخانەكەی لە تاران و كونسوڵخانەكەی لە ئەهواز بەدواداچوونی بۆ كردووە، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئێران، پرسی سێ ڕفێندراوی عێراقی و ئاماژەی بەوەشكرد : هەوڵەكان و بەدواداچوونەكان گەیشتنە لوتكە بە ئازادكردنیان و ڕادەستكردنەوەیان بە كەسوكاریان كە هەر یەك لە محەمەد بەشار محەمەد، موسا كازم موسا، مونتەزەر سەتار كازم.
    ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەت سوپاسی هەوڵ و بەدواداچوونی خزمەتگوزارییە ئەمنییە پەیوەندیدارەكان دەكات لە عێراق.