پەروین فاتح : لە كەركووك خوێندنگایەك بەناوی شێخی وەرزشوانان ومیدیاری وەرزشی شیخ ستار دەكەین

وەرزش
  • 28-08-2023, 21:14
  • +A -A

    زاگرۆس نانەكەلی -  INA
    ئەمشەو لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی خاتوو پەروین فاتح حەمید بەرێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری بنەڕەتی پەروەردەیی خوێندنی كوردی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاندن و گوتی : ماوەی زیاتر لە بیست ساڵە ئێمە لەشاری كەركووك زۆربەی قوتابخانە و خوێندنگایەكان بەناوی شەهیدە سەربەرزەكانمان و شاعیران و رۆشنبیران و كەسایەتییە دیارەكان و ناودارەكان دەكەین بەبێ جیاوازی.
    پەروین فاتح زیاترباسی پرۆژەیەكی ناوازە و یەكەمجارە ئەنجام بدرێت ولەپێشنیاری خۆی بوو و بۆیە گوتی : ئێستا سەردەمی وەرزشە ودەبێت ئێمە گرنگی پێ بدەین وپێشتر بۆت نەبوو بە كوردیش قسە بكەی نەك ناوی لە ناوێكی كوردی لە خوێندنگایەك بنێی،بۆیە ئێمە قوتابخانەكان لەلای ئێمە ناوی بۆ دادەنێین و بەرزدەكرێتەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە،بابكرێت بە نەریتێك چونكە وەرزشیش هیچی لەبوارەكانی تركەم نیە گەر زیاتر نەبێت.
    هەروەها پەروین گوتی : ئێمە لە كەركووك ساڵۆنێكمان هەیە پێ دەڵێن (ساڵۆنی شەقامی جمهوری) هەموو رۆشنبیران كەركووك بەبێ جیاوازی لەوێ كۆدەبینەوە وكۆڕ دەگێرێن،منیش هەر لەوێ مژدەم دایە شێخ ستار بەرزنجی لەسەرەتا ئەم ساڵی خوێندن یەكەم قوتابخانە بكەینەوە بەناوی (شێخ ستار بەرزنجی) دەكەین.
    جێگای ئاماژەكردنە پەروین خان كەئێستا پۆستێكی گەورەی پەروەدەیی لە كەركووك هەیە وخۆشی پێشتر یەكێك بووە لە هەرە یاریزانە بەتواناكانی تۆپی دەستی كچانی كەركووك و لەچەندین پاڵەوانیەتی كوردستان وعێراق بەشداری كردووە.