بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دووپاتیكردەوە كە كەمپی هۆل نوێنەرایەتی هەڕەشەیەكی ڕاستەقینە دەكات بۆ سەر عێراق و ناوچەكە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : ئەعرەجی ئەمڕۆلە نووسینگەی خۆی پێشوازی لەسەرۆكی لیژنەی نێودەوڵەتی شاندی خاچی سوور لە عێراق ژان جیرۆم كازابیانكا كرد.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر ڕێگاكانی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هاوبەشی و هاوكاری لەگەڵ لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور لە عێراق، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیەكانی كەمپی هۆڵی سوریا و ئاوارەكان.
ئەعرەجی جەختی لەوە كردووەتەوە بەپێی بەیاننامەكە ڕۆژهەڵاتی فورات عێراق وەك ناوچەیەكی مەترسیدار بۆ ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەیری دەكات، دووپاتی كردەوە كە بوونی كەمپی هۆل نوێنەرایەتی هەڕەشەیەكی ڕاستەقینە دەكات بۆ سەر عێراق و ناوچەكە و ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەتی عێراق ئامادەیە هاوكاری لەگەڵ نوێنەرایەتی نێودەوڵەتی بكات لە خاچی سوور لە هەموو دۆسییەكان.
هەروەها لە بەیاننامەكە دا هاتووە : كازابیانكا لای خۆیەوە ستایشی هەوڵەكانی حكومەتی عێراقی كرد بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی خۆی و بانگەوازە بەردەوامەكەی بۆ وڵاتان بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییەكانیان لە كەمپی هۆلی سوریا، جەختی لەوە كردەوە كە نوێنەرایەتی خاچی سوور شانبەشانی یەكتر كاردەكەن لەگەڵ حكومەتی عێراق.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە : كازابیانكا كورتەیەكی لەبارەی چالاكی و ستراتیژی مرۆیی نوێنەرایەتییەكە پێشكەش كرد، جگە لە پاڵپشتیكردنی ئاوارە ناوخۆییەكان و پاڵپشتیكردنی مانگی سووری عێراق.