عەوادی: عێراق ئەركەكانی خۆی سەبارەت بەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ ئێران واژۆ وجێبەجێ كردووە

سیاسی
  • 28-08-2023, 19:02
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق دووپاتی كردەوە كە عێراق پابەندبوونەكانی خۆی سەبارەت بەو ڕێكەوتنەی لەگەڵ ئێران واژۆ و جێبەجێ كردووە.
    عەوادی لە تویتێكدا كە پێشتر لە سەكۆی ئێكس لە تویتەر  بەڵاویکردووە دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دواداچوونی بۆی کردووە ڕایگەیاندبوو : گرنگترین بنەماكانی سیاسەتی دەرەوە ئەوەیە كە عێراق لایەنێك نییە بۆ زیانگەیاندن بە دراوسێكانی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەروەری عێراق پێویستی بە لێكتێگەیشتنی ئەمنی هەیە بۆ پاراستنی سنوورەكانی عێراق لە هەر دەستدرێژییەك، بۆیە عێراق ڕێككەوتنێكی لەگەڵ ئێران واژۆكرد كە بە مەرجی (رێگریكردن لە دزەكردنی چەكداران، ڕادەستكردنی كەسانی داواكراو، چەكداماڵین و لابردنی كەمپەكان)، عێراقیش پابەندبوونی خۆی جێبەجێكردووە.