بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاسودانیع سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بنەماڵەی قوربانیانی تیرۆرستیەكەی كەڕادەەی ئاگاداركردەوە كە سێ لە ئەنجامدەرانی تاوانەكە لەسێدارە دراون.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە كەسوكاری شەهیدانی تەقینەوە تیرۆریستییە كرد كە ناوچەی كەڕادەی لە سەرەتای مانگی تەمموزی 2016كردە ئامانج و سەرەتای مانگی تەمموزی ، و بووە هۆی سەدان قوربانی لەنێویاندا شەهید و بریندار.
ئاماژەی بەوەشكرد : سودانی كەسوكاری قوربانیانی ئاگاداركردۆتەوە كە شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تۆڵەی دادپەروەرانە و جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر سێ لەو تاوانبارە سەرەكیانەی كە بە تاوانی بەشداریكردن لە تاوانی كردنە ئامانجی تیرۆریستی سزای لە سێدارەدانیان بەسەر سەپێندرا، جەختیشی لەوە كردەوە كە جێبەجێكردنەكەی لە هەر بڕیارێكی دادوەری كە لە دژی ئەو كەسانە دەرچووە كە بە تاوانی تیرۆر سزا دراون قبوڵ ناكرێت.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : سەرۆكی حكومەت گوێی لە داواكاری كەسوكاری شەهیدان گرت، ئاڕاستەی بەدواداچوون بۆ پێداویستییە تایبەتەكانیان كرد، و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی سەر ڕێگای هەموو شتێك كە لە ڕێگای بەدیهێنانی ئەوان وەستاوە.