بەغداد – ا ه ع وەزارەتی دەرەوە، ئەمرۆ پێنج شەممە، ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستیەكەی سەر نوسینگەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا دەكات كە ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە. وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیە دەكەین كە بارەگای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی لە تەرابلوس كردە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەك قوربانی لە ئەندامانی كۆمسیۆن و هێزە ئەمنیەكان و هاوڵاتیانی مەدەنی لێكەوتەوە". هەر لە بەیاننامەكەودا هاتووە "عێراق سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان دەكات و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازێت، پشتیوانی عێراقیش بۆ حكومەت و گەلی لیبیا دوپاتدەكەنەوە".