پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سیاسی
  • 28-08-2023, 17:13
  • +A -A

    هەولێر/ INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مسرور بارزانی پرسەنامەیەک سەبارەت بە کۆجی دوای مەتڕانی کەنیسەی کلدانی (مەتڕان ڕەببان ئەلقەس) ئاراستەکرد.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندڕاوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان و مەتڕانی کەنیسەی کلدانی (مەتڕان ڕەببان ئەلقەس)م بیست. 
    خوالێخۆشبوو مەتڕان رەببان ئەلقەس، مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و داکۆکیکارێکی بەهێزی کوردستان و بەتاییەتی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان بوو. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی غیبتەی پاتریەرکی کەنیسەی کلدانی مار لویس ساکۆ و خوشک و برایانی کلدان و گشت کریستیانەکانی کوردستان و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.