سەرۆک کۆمار هەوڵێکی عێراق پشتڕاست دەکاتەوە بۆ ئەوەی بابەتێک بخاتە نێو پرۆگرامەکانی خوێندن کە داوای یەکگرتووی و لێبوردەیی بکات

سیاسی
  • 28-08-2023, 16:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار،لە کۆشکی بەغدا،پێشوازیکرد لە "حوسێن ئیبراهیم تەها " ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و وەفدی یاوەری.
    لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە:- لەو دیدارەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کردەوە و ئاماژەی بە پێویستی بەهێزکردن و بەردەوامبوونی کاری هاوبەش و هەماهەنگی زیاتر کرد لەبارەی پرسە گرنگەکان و پشتیوانی خۆیشی بۆ سازکردنی کۆنفرانسی ئیسلامی دەربڕی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو ڕەفتارە ناشیاوانەی بەرامبەر بە ئیسلام دەکرێن و گرتنەبەری هەنگاوی جددی بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستیەکان بۆ وڵاتانی جیهان کە ئایینی ئیسلام زۆر جیاوازە لە تیرۆر.
    وەک لبەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- سەرۆک کۆمار پێشوازی لە کردنەوەی نوێنەرایەتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بەغدا کرد لەئاستی نوسینگەی هەرێمایەتی ، کە ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی عێراقە وەک ئەندامێکی چالاک و کاریگەری ڕێکخراوەکە وبەهۆی ئەو کلتورە ئاینییە گەورەیەی کەهەیەتی.
    لەبەشیکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە :- کە سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە ڕێکخراوەکە ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە ڕەتکردنەوەی هزری توندڕەوی و بەرنگاربونەوە و ڕەتکردنەوەی تیرۆر و ئاماژەی بە گرنگی و ڕۆڵی کرد لە بەدواداچوون و ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو بیرۆکە و کردارانەی کە سوکایەتی بە ئیسلام دەکەن و پەیوەندی بە دەسەڵاتدارانی وڵاتانەوە بکەن بۆ ڕێگاگرتن لەدووبارەبوونەوەی ئەو پێشێلکارییەی کەلە سوید و دانیمارک ڕوویدا.
    هەروەک سەرۆک کۆمار جەختی لە پلانی عێراق کردەوە بۆ دانانی بابەتێک لە پروگرامی خوێندندا کە داوای یەکڕیزی و لێبوردەیی و پتەوکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و مافەکانی مرۆڤ و ڕەتکردنەوەی ئەو بیرۆکانە بکات کە پێچەوانەی بنەماکانی ئایینی ئیسلامن، و ئاماژەی بەوەشدا کە عێراق جەنگی چەتەکانی داعش و کردەوە قێزەونەکانیان کە لە دژی هاوڵاتیان و بەتایبەتی ئێزیدییەکان کردیانە ، ئەوە جگە لە تاوانەکانیان بە تەقاندنەوە و لەناوبردنی شوێنە کلتوورییەکان و تیرۆرکردنی هاوڵاتیانی بێتاوان .
    لە بەرامبەردا "حوسێن ئیبراهیم تەها " سەرۆکی رێکخراوەکە ، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانیکردنی بەغدا و دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆمار و ستایشی لێدوانە بەنرخەکانی سەرۆک کۆماری کرد لەسەر بەهێزکردنی یەکڕیزی نێوان وڵاتانی ئیسلامی و ڕەنگدانەوەی وێنەی ڕاستەقینەی ئایینی ئیسلام. 
    هەروەک جەختی لە گرنگی خواستی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی لەبارەی پرسە هاوبەشەکان لەگەڵ عێراقدا.