بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ئیبراهیم نامس جبوری" وەزیری پەروەردە ، دووپاتی کردەوە کە وەزارەت هەنگاوەکانی بۆ تەواوکردنی پڕۆژە پەروەردەییەکان لە بەغدا خێراتر دەکات، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە "محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران گرنگییەکی زۆر بە مەلەفی پەروەردە دەدات.
وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەداوە :- لە چوار چێوەی بەدواداچوونی توندی مەیدانی و هەنگاوە خێراکان بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژە پەروەردەییانەی کە پەیوەستن بە دروستکردنی قوتابخانەکان "ئیبراهیم نامس جبوری" وەزیری پەروەردە لە بەغدا، بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرخی دووەم و ژمارەیەک بەرپرسی پەروەردەیی وەک ئامادەکارییەک بۆ کردنەوەی ژمارەیەک پرۆژە لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دوای تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوە
،پرۆژەکانی بەسەر کردەوە .
"جبوری" لە میانی بەسەر کردنەوەی پڕۆژەکان لە چۆنیەتی ڕێژەی تەواوبوون و قۆناغەکانی کارکردن و بەکارهێنانی کەرەستەی بیناسازی بە کوالیتی بەرزی کۆلیەوە کە لەگەڵ تایبەتمەندییە مۆدێرنەکاندا بگونجێت ،هەروەک جەختیکردەوە لەسەر خێرایی کردن لە جێبەجێکردنی کارەکان کە لەلایەن کۆمپانیاکانی جێبەجێکارەوە بەپێی ئەو پلانە ستراتیژییەی کە سەرۆک وەزیران دایناوە تەواو بکرێت ،وەک ئەوەی حکومەتەکەی سەرۆک وەزیران گرنگییەکی زۆر بە مەلەفی پەروەردەیی و دابینکردنی بینای قوتابخانەی گونجاو دەدات کە لەگەڵ پێگەی قوتابیان و خوێندکارانی عێراقیدا بگونجێت