بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،هەوڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی دووپاتکردەوە بۆ دەرکردنی یاسایەک بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای ئاو، هەروەک جەختی لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ قەیرانی کەمی ئاو و سود وەرگرتن لە بازرگانی و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوەی ئاو بۆ دەستەبەرکردنی پشکی ئاوی عێراق کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- کە ئەمرۆ دوو شەممە " موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، بەئامادەبوونی ژمارەیەک پەرلەمانتار پێشوازیی کرد"عەون زیاب عەبدوڵڵا " وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان و "ڕائد جشعمی " بریکاری وەزارەت بۆ کارووباری کارگێری،لە میانی کۆبوونەوەیەکدا باس لە کاردانەوەی قەیرانی کەمی ئاو کرا کە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت، هەروەها کاردانەوە مەترسیدارەکانی لەسەر زۆرێک کەرتەکان،لەوانەش کشتوکاڵ و ژینگە و گەشتیاری و ئابووری وهیتر…. ،هەروەها پێداچوونەوە بە پلانەکانی وەزارەت لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم مەلەفە هەستیارە لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەوەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
بەپێی بەیانناکە "مەندەلاوی"دووپاتی کردەوە کە ئەنجوومەنی نوێنەران بەنیازە یاسایەک بۆ پێکهێنانی ئەنجوومەنی باڵای ئاو دابڕێژێت،کە تایبەتە بە پاراستنی ئاوی عێراق و ژینگەی ئاو، و هاوکاری ستراتیژی لەگەڵ وڵاتانی کە سەرچاوەی ئاوەکەی لێ دەرژێتە عێراق ، هەروەها جێبەجێکردنی ستراتیژیەت بۆ باشتر بەکارهێنانی ئاو.
مەندەلاوی جەختی لەوە کردەوە،کە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ قەیرانی کەمی ئاو و چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی دەرئەنجامی ئەو قەیرانە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، داوای "هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوەی ئاو دەکەین بۆ زیادکردنی بەردانەوەی ئاو وەک پشکێکی دادپەروەرانە و جێگیر بۆ عێراق کە پێویستیەتی، و سوودمەندبوون لە پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوەی ئاو بۆ گەیشتن بە رێکەوتن، هەروەها پەرەپێدانی شێوازەکانی نوێی ئاودێری و ڕێگریکردن لە بەفیرۆدانی ئاو، و دروستکردنی بەنداو بۆ عەمبارکردنی ئاو، کە ئەمەش دەبێتە هۆی چارەسەر بۆ کۆتاییهێنان بەم قەیرانە.