بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران ، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر کردنەوەی بارەگای هەرێمی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بەغدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- کە ئەمرۆ "محەمەد شیاع سودانی""سەرۆک وەزیران ،پێشوازی لە "حسێن ئیبراهیم تەها " ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و وەفدی یاوەری کرد .
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە :-لە میانی کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بابەت و پرسی بەردەم کۆمەڵگا عەرەبی و ئیسلامییەکان تاوتوێکران کە بۆتە هۆی سەرهەڵدانی ڕق و کینە ، کە بەزاندنت پیرۆزییەکانیانی تێپەراندوە.
بەپێ بەیاننامەکە "سودانی " سوپاسی خۆی بۆ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوەکە دەربڕی کە بانگهێشتنامەکەی قبوڵ کرد و سەردانی عێراقی کرد، هەروەک هەڵوێستی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە وەڵامدانەوەی خێرای بانگهێشتی عێراق بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەدا کە هەڵوێستی ڕوونی عێراقی بەرامبەر بە سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان و قورئانی بەرز نرخاند.
هەروەک ئاماژەی بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی حکومەتدا لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای دژ بە ڕق و کینە، کە عێراق لەداهاتوودا پەسەندی دەکات و پێشکەشی ڕێکخراو و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان دەکات.
سەرۆک وەزیران جەختی لە "گرنگی هەماهەنگی نێوان وڵاتانی ئیسلامی لە ڕووبەڕووبوونەوەی بیرۆکەی لادان و هەوڵی دزەکردنە ناو کۆمەڵگە عەرەبی و ئیسلامییەکان دەدەن، و کاریگەرییان لەسەر بیرۆکەی گەنجانی دەبێت،هەروەک ڕوونیشیکردەوە کە "عێراق ساڵانێکی زۆرە بەدەست توندڕەوی و تیرۆرەوە دەناڵێنێت، و خەڵکەکەی توانیان بەسەریدا زاڵ بن و ڕووبەڕووی هەر هەوڵێک ببنەوە کە ئامانجی ڕق و توندوتیژی بووە.
هەروەها ڕۆڵی عێراقی لە لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی لە ناوچەکەدا،بەوەی لە دیالۆگ باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان.
سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستەروو : کە عێراق پێشوازی لە کردنەوەی بارەگای هەرێمی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بەغدای پایتەخت دەکات.