بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ لیستی کاندیدەکاندا ئاشکراکرد،کەتیایدا هەر ڕکابەرێک لەناو لیستەکە ژمارەی دەنگەکانی بەدەست دەهێنێت،جەختیشی لەوە کردەوە کە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و ئامادەکارییەکانیش هێشتا بەردەوامن.
"حەسەن سەلمان ڕاوێژکاری یاسایی لەراگەیاندنی کۆمسیۆن،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:دوای وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان، لیستەکان وردبینیان بۆ دەکرێت،پاشان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت تاوەکو بزانرێت کاندیدەکە مەرجی یاسایی تیدایە یاخود نا ، هەروەها ئاگاداری وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە و ناوخۆ و بەرگری دەکرێت ئەگەر کاندیدەکە سەر بە دوو وەزارەتەکە بێت ، لەکاندید بونی کەسێک ڕاژەی لەو وەزارەتانە بێت .
لە درێژەی قسەکانیدا حەسەن سەلمان ووتیشی :- نوسراو ئاڕاستەی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری دەکرێت، دوای ئەوە هەموو ناوەکان فلتەر دەکرێن و دەدرێنە دەستەی کۆمیسیاران، تاوەکو ئەو ناوانە بچنە ناو تیروپشکەوە بۆ بەدەستهێنانی ژمارەی کاندید بوونی بۆ هەر ڕکابەرێک.
ئاماژەی بەوەشکرد:- پرسی دواخستنی وادەی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی دەوڵەتدایە ، چونکە کۆمیسیۆن دەزگایەکی تەکنیکی ئەرکدارە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئامادەکارییەکان هێشتا بەردەوامن بۆ هەڵبژاردن.
ڕاشیگەیاند :- کە ناتوانرێت وادەیەکی نوێ بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانی و کاندیدەکان بکرێتەوە و هیچ کاتێکیش دیکەش دڕێژ ناکرێتەوە .