بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"شی تشون" ڕاوێژکاری بازرگانی لە باڵیۆزخانەی چین،خولێکی دیکەی گفتوگۆی بەردەوامی نێوان حکومەتی عێراق و چین ئاشکراکرد بۆ کردنەوەی 10 وێستگەی کارەبا، دووپاتیشیکردەوە کە چین بەشداری دەکات لە دابینکردنی تۆڕی نیشتمانی زیاتر لە 6200 مێگاوات، وەک پێشنیار و چارەسەر بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی کارەبا لە عێراق.
"تشون" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: کۆمپانیا چینییەکان لە هێزە سەرەکییەکانی دانانی وێستگەی کارەبا و دروستکردنی وێستگەی کارەبان لە عێراق،جەختیشی لەوە کردەوە کە "توانای وێستگەکانی کارەبای عێراقی کە لەلایەن کۆمپانیا چینییەکانەوە درووستکراون تا ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە شەش هەزار و 200 مێگاوات.
ئاماژەی بەوەشکرد:- حکومەتی چین هانی کۆمپانیا چینییەکان دەدات بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی وێستگەی کارەبا لە عێراق، لەگەڵ پاوەر چین و کۆمپانیا چینییەکانی دیکە لە عێراق.
ئاشکراشیکرد :- کە زیاتر لە 10 کۆمپانیای چینی گفتوگۆ دەکەن و بەدوای پڕۆژەکانی وێستگەکانی کارەبای عێراقدا دەگەڕێن،کە لەنێویاندا کۆمپانیای دیار و پێشکەوتووەکانی چینی هەن.