بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، ڕێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد لە باش بەڕێوەچوونی کارەکانی پرۆژەی ڕێگای بازنەیی چوارەم لە بەغدای پایتەخت،جەختیشی لەرۆڵی هێزە ئەمنییەکان کردەوە لە ڕێگریکردن لە هەر سەرپێچییەک کە ڕووبدات لەسەر ئەو زەویانەی کە بۆ ئەم پڕۆژەیە تەرخانکراون.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- کە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگای بازنەیی چوارەم لە بەغدای پایتەخت،هەروەها دیزاینە پێشنیار کراوەکانی بۆ ڕێگای (دۆرە-یوسفیە)
تاوتوێکرد.
بەپێی راگەیەندراوەکە "سودانی " لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان ،هەروەها جێبەجێکردنی پرژەکە وەک ئەوەی هاتوە ، هەروەک جەختی لەوە کردەوە کە هێزە ئەمنییەکان ڕێگری لە هەر سەرپێچییەک بکەن کە ڕەنگە لەسەر ئەو زەویانە ڕووبدات کە بۆ ئەم پڕۆژەیە دیاری کراون.