بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، ڕەوشی شوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە پێشبینی جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- بۆ سبەینێ سێشەممە کەش و هەوای وڵات،لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسایی دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی باکور پەڵە هەورە دەبێت و پلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست و باکوور چەند پلەیەک بەبەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەبەزن. هەروەک لە بەشی باشووری وڵاتیش لە ڕۆژانی پێشوو نزیک دەبێتەوە.
دەستەی کەشناسی لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشداوە:- کە کەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچەکانی باکوری وڵاتیش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک لە بەشەکانی باکور، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی رۆژان دەبێت و لە باشووری وڵاتیش کەمێک دادەبەزێت بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.
سەبارەت بە ڕەوشت کەش و هەوای رۆژی پێنجشەممە ، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور،ئاسمانی ناوچەی باشوور ساماڵ و کەش و هەوا ئاسایی دەبێت،سەبارەت بە پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور،بەڵام لە ناوچەکانی باکووری وڵات چەند پلەیەک بەبەراوەرد بە ڕۆژانی پێشوو بەرزدەبێتەوە.