بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە،تەئکیدی لەسەر بیرۆکەی گۆڕینی نووسینگەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە بەغدا بۆ نووسینگەیەکی هەرێمی کردەوە، هاوکات "حسێن ئیبراهیم تەها" ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، هەڵوێستی حکومەتی عێراقی سەبارەت بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز بەهەڵوێستێکی جوان و بەرز نرخاند.