بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بەو بڕیارەی کە لە دژی "موسەننا ئەدیب جەواد" دەرچووە بڵاوکردەوە.
دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- ئەو بڕیارەی دادگای تاوانەکانی ڕەسافە،کە تایبەتە بە دۆسیەکانی دەستپاکی و سپیکردنەوەی پارە و تاوانی ئابووری بۆ راگرتنی بۆ ماوەی شەش مانگ،بەرامبەر بە (مەسەننا ئەدیب جەواد)کە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای خزمەتگوزاری بانکی هەبوە لە وەزارەتی دارایی و بەرپرسیارە لە تاوانی وەرگرتنی فایل و یاداشتە ناوخۆییەکانی پەیوەست بە کاری کۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزاری بانکی.
ئاماژەی بەوەشداوە ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە هیچ بنەماو ڕاستییەکی تێدا نییە و پێچەوانەی ڕاستییەکانە و بێ بنەمایە، کە گوایە کەسی ئاماژە پێکراو گەندەڵی بە بڕی (100) ملیار دیناری عێراقی کردووە، لەگەڵ ئاراستە کردنی (22) تۆمەتی دیکە، و ئەمەش نادروستە و پێچەوانەی ڕاستیەکانە،بۆیە دادگای تاوانەکانی ڕەسافە دەسەڵاتی کارای هەیە لە پرسەکانی دەستپاکی و سپیکردنەوەی پارە و تاوانی ئابووری ، بۆیە روونیدەکاتەوە کە بڕیارێکی لە دژی دەرکردووە بەهۆی تاوانی وەرگرتنی فایل و تێبینی ناوخۆیی پەیوەست بە کارەکەوە لە کۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزارییەکانی بانکی،لەوانەش فایلی لێکۆڵینەوە ئەسڵییەکان کە پەیوەندییان بە بەڵگەنامەیەکی ساختەی یەکێک لە کارمەندەکانەوە هەیە، کە دواتر لەگەڵ فایلەکانی دیکەدا گەڕێندراونەتەوە.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە،ئەنجومەنی دادوەری داوادەکات میدیاکان نەکەونە ژێر کاریگەری ئەو ماڵپەڕ و پەیجە ساختانەی کە ڕاستییەکان بەلاڕێدا دەبەن و ڕای گشتی بەو جۆرە زانیارییە ناڕاستانە جەواشەدەکەن داواش دەکات میدیاکان میدیاکاران پشت بە سەرچاوەی زانیاری دروست ببەستن.