بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی وڵامی ڕەتکردنەوەی تانەکانی پەیوەست بە دەستووریبوونی یاسای داهاتی شارەوانییەکان و مادەی (14)ی ڕاگەیاند.
دادگای فیدراڵی لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- دادگای فیدراڵی تاوتوێی دۆسیەکانی ژمارە (34/فیدراڵی/2023) و (39/فیدراڵی/2023)ی کردووە کە تانە لە نادەستووریبوونی داهاتی شارەوانییەکان دەدەن لە یاسای ژمارە (1) بۆ ساڵی 2023، و هەروەها دادگا کەیسی ژمارە (35 و بەشەکانی 37، 40، 45، 47، 48، 50، 57، 58، 66، و 92 / فیدراڵی / 2023)ی لەبەرچاو گرتووە، کە تانەی دەستووری بوونی مادەی (14)ی یاسای پێشووتر دەکەن، کە تێیدا لە مادەی (14 ) بەندی یەکەمدا هاتووە :- هاوردەکردن و دروستکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولیەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە قەدەغەیە.
لە بڕگەی (دووەم)یش دەڵێت:هەر کەسێک سەرپێچی بڕگەی (یەکەم)ی ئەم مادەیە بکات، سزا غەرامەکردنی بەسەردا دەسپێندرێت کە بڕەکەی لە (10,000,000) دینار کەمتر نەبێت و لە (25,000,000) دینار زیاتر نەبێت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- ئەو بڕیارە بەهۆی ئەوەی هیچ پێشێلکارییەکی دەستووری نەبووە، بڕیارەکەش لەلایەن زۆرینەوە دەرچووە،بە شێوەیەکی ڕەها و پابەندکەر پێویستە سەرجەم دەسەڵاتەکان جێ بەجێبکەن.