بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فیرقەی ئیمام عەلی (سلاوی لەسەر بێت ) سەربە لیوای دووی هێزەکانی حەشدی شەعبی،دابەشکردنی یەکەکانی خۆی بەسەر ناوچە جیاجیاکانی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ڕێوڕەسمی سەردانیکەرانی چلە ڕاگەیاند.
"تاهر خاقانی" فەرماندەی فیرقەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: یەکەکانیان لە سنووری ئیدارەی پارێزگای دیوانیەوە تا سنوورەکانی ئیدارەی کەربەلای پیرۆز بڵاوبوونەتەوە،ئەوە جگە لەدابەشبونیان لەسەر هێڵی ستراتیژی کەدەروات بەرەو مەزارگەی عەلەوی پیرۆز و مزگەوتی گەورەی کوفە،و سەهلە.
خاقانی راشیگەیاند: کەرتەکانی ئەمنی بەهێزتر کراوە و هەوڵی هەواڵگری چڕتر بووەتەوە،ئەوە جگە لە جێگیرکردنی کاروان (موکب)ی خزمەتگوزاری بەدرێژایی ڕێگاکان بۆ سەردانکەران.