بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عومەر وائیلی"سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان لەلێدوانێکی ڤیدیۆیدا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند:- تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن سەردانکەر لە ڕێگەی دەروازەکان وشکانی و ئاسمانییەکانەوە بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلە سەردانی عێراقیان کردوە ، هەروەک پێشبینی دەکات ژمارەی سەردانکەران بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر زیاد بکات.