بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بەرگری کوژرانی ئەو تیرۆریستەی ڕاگەیاند کە تەقەی لە یەکێک لە خاڵەکانی پاسەوانی فەوجی دووی لیوای سێزدەی فیرقەی چواری پۆلیسی فیدراڵی لە ناوچەی قادریە کردبوو.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- دوای ئەوی ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە چەتە تیرۆریستییەکانی داعش هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر یەکێک لە خاڵەکانی پاسەوانی فەوجەکەی دووی لیوای سێزدە لە فیرقەی چواری پۆلیسی فیدراڵی لە ناوچەی قادریە،هێزێک بە فەرماندەیی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا و فەرماندەی لیوای سێزدە وەڵامدرایەوە و ناوچەکە دەستنیشانکرا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکە ئەو تیرۆریستەی کە تەقەی کردووە کوژرا ، هەروەک جەختیشیکردۆتەوە کە ئۆپەراسیۆنی گەڕانەکە تا ئێستا بەردەوامە.