بەغداد/ INA
"هیشام روکابی" ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران رایگەیاند:- کە رووبەرووبونەوەی گەندەڵی و تۆڕەکانی قاچاخچێتی نەوت یەکێکە لە هەنگاوەکانی حکومەتەکەی "محەممەد شیاع سودانی " و دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق.
"روکابی" لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ، ڕایگەیاندووە:- رووبەرووبونەوەی گەندەڵی و تۆڕەکانی قاچاخچێتی نەوت یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی حکومەتەکەی" محەمەد شیاع سودانی " و دەسەڵاتی دادوەری عێراق،جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەم هەوڵانە دەیسەلمێنن کە عێراق سەرکەوتوو بووە لە سنووردارکردنی گەندەڵکاران و کۆتایی هێنان بە دزینی سامانی نەوت لە ڕێگەی بنیاتنانی دەزگای ئەمنی کاریگەر و بەئەزموون لە پاراستنی پارەی گشتیدا.