بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"داود سلێمانی"بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و ڕاهێنان لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-کۆمیسۆن چوار نمونە لەسەر شێوازی هەڵبژاردن پێشکەش دەکات ، کە
وادەی یەکەمین ڕێکار لە سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوو دەبێت
راشیگەیاند:- پرۆسەکە بە یەک ناوەند لە هەر پارێزگایەک بەڕێوەدەچێت کە تەنها هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەیگرێتەوە.
ووتیشی :- جگە لە یەک ناوەند لە هەر پارێزگایەک 906 وێستگە هەیە، کە ئامادە دەبن بۆ پرۆسەکە.
هەروەک ووتیشی:- کاغەزی دەنگدانەکە تایبەت دەبێت بە ڕاهێنان و ھاوشێوەکردنی رۆژانی دەنگدان، کە هاوتایە لەگەڵ پارێزگاکە.
ئاماژەی بەوەشکرد:- ئامێرەکان بەپێدانی داتای ڕاستەقینەی کارمەندانی کۆمسیۆن زانیاریان پێدراوە بە پشتڕاستکردنەوە لەگەڵ دەنگدەر و ژمارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن و داتا کۆدکراوەکان،بۆ کارکردن لەسەر سێ پەنجەمۆر،پەڕینەوە و دووبارەبوونەوە، هەروەک بەشێوەی تاقیکردنەوەکان دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی ھاوشێوەکردن، پرۆسەی ژماردن و ڕیزکردنی دەستی بەپێی یاسای ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.