سەرۆک وەزیران تەئکید لە هەوڵەکانی حکومەت دەکاتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە مەلەفی قاچاخچیەتی نەوت کە ساڵانێکی زۆرە پشتگوێ خراوە

سیاسی
  • 27-08-2023, 22:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"محەممەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران، ڕۆڵی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە دەرکردنی بڕیاری ڕێگریکردن قاچاخچیەتی نەوت بەرز نرخاند، هاوکات جەختی لەسەر هەوڵەکانی حکومەت کردەوە بۆ کۆتاییهێنان بەم مەلەفە.
    "باسم عەوادی " وتەبێژی حکومەت،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاند:-"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران بەردەوام داوا دەکات لە مەلەفی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و تاوانەکانی قاچاخ چیەتی نەوت بەدواداچون و لێکۆڵینەوە بکرێت، و هەروەك سەرۆک زیاتر لە جارێک ئەم پرسەی پێ وتووم، کە لەئەنجامی هەوڵەوەکان ، گەورەترین تۆڕەکانی قاچاخچێتی هەڵوەشاندەوە،و دەیان قاچاخچی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دەستگیرکران ، بۆیە سەرۆک وەزیران ڕۆڵی چالاک ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگا کارامە بەرز دەنرخێنێت کە بڕیاری ڕێگریکردنیان لە دژی ئەوان بوێرانە دەرکرد.
    عەودی لەبەیاننامەکەدا ڕاشیگەیاندوە :- کە سەرۆک وەزیران دووپاتی دەکاتەوە کە حکومەت بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە دەوەستنەوە کە سەروەت و سامانی گەلی عێراق دەبەن جا قاچاخچیەتی بێت یان سەرپێچی لە پارەی گشتی بەپێی یاسا و دەسەڵاتی دادوەری بڕیاریداوە کۆتایی بەم مەلەفە بهێنێت کە ساڵانێکی زۆرە پشتگوێ خراوە.