سەرۆک وەزیران ڕێنمایی ئاڕاستەی سەرجەم پارێزگاکان دەکات بۆ پابەندبوون بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی کە لەگەڵ بەرنامەی حکومەتدا گونجاون

سیاسی
  • 27-08-2023, 21:38
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران، ڕێنمایی ئاراستەی سەرجەم پارێزگاکان کرد بۆ پابەندبوون بە جێبەجێکردنی هەموو ئەو پڕۆژانەی کە لەگەڵ بەرنامەی حکومەتدا بگونجێت.
    لە بەیاننامەیەکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران،کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە:-"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و ژێرخان و پڕۆژەکانی پارێزگاری دیوانیە بەپێی بودجەی گشتی فیدراڵ،کە لەو ماوەیەدا لێکۆڵینەوە لە پڕۆژە پلان بۆ داڕێژراوەکانی پارێزگاکە کراوە بە ئاماژەدان بەوەی کە سودانی "کورتی لەبارەی پڕۆژە پێشنیار کراوەکان،و دابەشکردنی ئەم پڕۆژانە لە چوارچێوەی پارێزگاکەدا خستەروو ،هەروەک جەختی لەسەر پێویستی دوورخستنەوەی پڕۆژەکان لەبانگەشەی سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردن کردەوە،هەروەک دوورخستنەوەی خزمەتگوزارییەکان کە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێن لە هەر دەستوەردانێکی سیاسی یان هەوڵدان بۆ ئیستغلالکردنیان لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکان.
     بەپێی بەیاننامەکە سەرۆک وەزیران، ڕێنماییداوە کە پڕۆژەکان تیشک دەخەنە سەر ئەو ئەولەویەتانەی کە لە بەرنامەی حکومەتدا دەستنیشانکراون، لە پڕۆژەکانی ژێرخان ،لەوانەش پڕۆژەکانی ئاوی پاک و کارەبا و تەندروستی و پەروەردە و خزمەتگوزارییە گشتیەکان.
    وەک لەبەیاننامەکەدا هاتووە :- سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا بە سەرجەم پارێزگارەکان کە پابەند بن بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی کە لەگەڵ بەرنامەی حکومەتدا دەگونجێت، وپێچەوانە نین لەگەڵ بەرنامە و دیدگای حکومەت.
    سەبارەت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی پاک و خاوێنی،سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا:- بەدەستکردن بە جێبەجێکردن و تەواوکردنی تۆڕەکانی ئاوەڕۆ لە نۆ قەزا و ناحیە لە پارێزگای دیوانیە، بەو پێیەی "پێویستە ئەو پڕۆژانە جێبەجێ بکرێن کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە"