بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"نەعیم عبودی "وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،لەگەڵ "باسم بەدری"سەرۆکی دەستەی باڵای نیشتمانی بۆ لێپرسینەوە و دادپەروەری، سەبارەت بە پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش گفتوگۆی کرد.
وەزارەتی خوێندنی باڵا،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە "نەعیم عبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پێشوازی لە "باسم بەدری" بەرپرسی دەسەڵاتی باڵای نیشتمانی بۆ لێپرسینەوە و دادپەروەری کرد و باسیان لە پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش کرد لە نێوان هەردوولادا.
وەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- لە میانی دیدارەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا دووپاتی کردەوە کە وەزارەت و زانکۆکانی پاڵپشتی تەواوی دەستەی باڵای نیشتمانی بۆ لێپرسینەوە و دادپەروەری دەکەن و دەخوازن زەمینەیەک بۆ هاوکاریی پێویست دابین بکەن بە ئامانجی گەیشتن بەو بەرژەوەندییە گشتیەکان کە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت داوای دەکەن، بەپێی دەستووری عێراق و یاسای کارپێکراوەکان.