بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ئاشکرایکرد،کە لە بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی موسەننا هیچ ڕێوشوێنێکی نەگرتووەتەبەر سەبارەت بە دانانی باج لە خەزێنەی پارێزگاکەدا.
دەستەی دەسپاکی،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە"فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە،وردەکاریی پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنی ئاشکراکرد،کە بەپێی یاداشتێکی دادوەری ئەنجامدراوە،تیمێکی کارکردن لەنووسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە پارێزگای موسەننا لێکۆڵینەوەیان لە دەستەی گشتی باج لە پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی موسەننا کرد ،بە مەبەستی هاوتاکردنی بڕی ئەو باجانەی کە لەگەڵ گەنجینەی دانراون.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشدەکات کە تیمەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی ، کە دوای وردبینی لە ئەولەویەتەکانی ئەمیداریەتی باج ، کە بڕی (3,020,532,733) سێ ملیار دینار زیاتر لە پێنج ساڵ لەمەوبەر هەیە کە پرۆسس نەکراوە و وەک داهاتی کۆتایی تا بگوازرێتەوە بۆ سەر حسابی گەنجینەی دەوڵەت، سەرەڕای بوونی نوسراوی فەرمی لە باجی موسەننا بە مەبەستی گۆڕینی وەک داهاتی کۆتایی.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەی دەستەی دستپاکیدا هاتووە تیمەکە هیچ ئاماژەیەکیان نەدۆزیەوە کە بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی موسەننا هیچ ڕێوشوێنێکی سەبارەت بە پرۆسێسکردن و گواستنەوەی ئەو بڕە پارەیە وەک داهاتی کۆتایی بۆ سەر حسابی گەنجینەی دەوڵەت گرتبێتەبەر.
وەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- دوای خستنەڕووی هەواڵەکە لەگەڵ نوسراوە دەستبەسەرداگیراوکان لەبەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لە موسەننا، بڕیاردرا پەیوەندی بە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بکات بۆ ئەنجامدانی وردبینی دارایی و ژمێریاری بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و دیارکردنی لایەن و کەسی کەمتەرخەم.