بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەك شەممە،بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە ئەنبار و نەینەوا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەکردووە:- بەپێی زانیاریی دروستەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی،هێزەکانی فیرقەی پێنج و شانزەی هەواڵگری سەربازی دەستیان بە جێبەجێکردنی ئەرکی دەستگیرکردنی تۆمەتبار کرد ،و لە دوو بۆسەی ورد لە گوندی سەحاجی و بازگەی رومەیلە و ئەسفرا دوو تیرۆریستی داواکراو دەستگیرکران، کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەکانی مادەی چواری یاسای دژە تیرۆر لە قەزای ڕوتبە و ناحیەی محلبیە داواکاراوبوون ،و سەر بە باندە تیرۆریستییەکانی داعشبوون.