بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"عەتوان عەتوانی " سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان،گرنگترین ئەو باسانەی ئاشکرا کرد کە لە میانی میوانداریکردنی "عەلی عەلاق "پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ بەلیژنەکە ،هاوکات لیژنەکە دووپاتی دەکاتەوە کە سەقامگیری لە نرخی دۆلار بەندە بە ستەیجی ئەلیکترۆنی حکومەتەوە.
عەتوان عەتوانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- لەکاتی میوانداریکردنەکەدا ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە لیژنەی دارایی و ستافێکی شارەزا لە بانکی ناوەندی بۆ لێکۆڵینەوە لە دەرنجامە باشەکانی پاڵپشتی دەستپێشخەریی قەرزی خانووبەرە و دڵنیابوون لە هەمیشەیی و بەردەوامی بودجە بە شێوەیەک کە سەقامگیری ئابووری بەرز بکاتەوە و گەشەپێدانی بەردەوام بهێنێتەئاراوە.
راشیگەیاند:- کە پارێزگاری بانکی ناوەندی هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە دۆخێکی سەقامگیری لە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاردا بە پابەندبوون بە کڕین لە پلاتفۆرمی حکومەتەوە دووپاتکردۆتەوە.