بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ،لیژنەی ماددە هۆشبەرەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران لە میسر پرسەکانی پەیوەست بە کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکانی پەیوەندیدار بەو پرسە تاوتوێدەکەن.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کە رووماڵی کۆبونەوەکانی ئەو لێژنەی کردوە ڕایگەیاند:- لیژنەی ماددە هۆشبەرەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی میسری کرد بۆ بینینی ڕێکارەکانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان،کە تێیدا وەفدی عێراقی بە سەرۆکایەتی "عەدنان بورهان جەحیشی " سەرۆکی لیژنەکە،لەگەڵ "لیوا محمد زوهیر " بەڕێوەبەری کارگێڕی گشتی ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆی میسر کۆبوویەوە،و ژمارەیەک لە پرسە گرنگەکانی پەیوەست بە بنبڕکردنی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانە پەیوەندیدارەکانیان تاوتوێکرد.
وەک پەیامنێرمان ئاماژەی پێداوە"وەفدەکە باسیان لەو بابەتانەدا کرد کە پەیوەندییان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە هەیە لە عێراق، و مەترسی و چەندین تاوان کە لە ئەنجامی خراپ بەکارهێنانەوە دروست دەبێت، ئەمە جگە لەجۆری ئەو یاسایانەی کە سزای بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانان و سەرچاوەکانی دەدات.
جەحیشی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دووپاتی کردەوە، کە "ئەرکی ئەوان پێداچوونەوەیە بە دوایین دۆخ و پێشهاتەکانی وڵاتانی ناوچەکە کە بەدەست بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانەوە دەناڵێنن بەمەبەستی داڕشتنی یاسایەک کە بەشێوەیەکی پیشەیی و زانستی، وەک ئەوەی ئێمە سوودمەند بووین لە میسرەوە و ئەزموونەکەی لەم بوارەدا، و کەم کورییەکان دیاریبکەین، و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتان بۆ چۆنیەتی کارکردن بۆ ڕێگریکردن لە ئالوودەبوون، هەروەها کردنەوەی ناوەندی چارەسەری دەروونی وەک ئەوەی لە میسردا هەیە .