پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لەگەڵ هەرێم سەبارەت بە پەسەندكردنی یاسای نەوت و گاز

سیاسی
  • 27-08-2023, 16:17
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئەندامی پەرلەمان فیراس موسلماوی پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەشی لەگەڵ هەرێم سەبارەت بە پەسەندكردنی یاسای نەوت و غازی ڕاگەیاند، هاوكات چاوەڕوانی وادەی پەسەندكردنی یاساكە دەكات.
    موسلماوی،بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لیژنەیەك لەلایەن وەزیری نەوت و وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی سۆمۆ و ستافی پێشكەوتوو لە وەزارەتی نەوت پێكهێنرا و هەروەها پارێزگارەكانی بەرهەمهێنەری نەوت وەك بەسڕە، زیقار، میسان و كەركوك، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەركی لیژنەكە پەرەپێدانی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز و پێشكەشكردنی بۆ حكومەت و پەرلەمان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئیرادەیەكی ڕاستەقینەی ئەنجوومەنی نوێنەران هەیە بەمەبەستی یاسادانان بۆ یاساكە و ئاماژەی بەوەشكرد : بودجەی ئەمساڵ زیادكردنی دوو ماددەی بۆ یاساكە لەخۆگرتبوو، كە ڕێكخستنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمە بە مەرجەكانی هەناردەكردن و دانانی هاوردەكردن لە بانكی باوەڕپێكراو لەلایەن بانكی ناوەندییەوە.
    ڕوونیشیكردەوە : نەوتی عێراق یەكە و دابەشنەكراوە، بزووتنەوەیەك هەیە بەرەو بەدیهێنانی دادپەروەری لە دابەشكردنی سەروەت و سامان بۆ خەڵك، چ لە هەرێمی كوردستان یان ناوەند و باشوور.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كەش و هەوا گونجاوە بۆ پەسەندكردنی یاساكە و هیوادارە لە خولی یاسادانانی ئێستادا پڕۆژەكە تەواو بێت و بگاتە پەرلەمان و پێشبینیش دەكات لە خولی یاسادانانی داهاتوودا یاساكە پەسەند بكرێت، دوای نزیكەی 4 مانگ.