نەجەف – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران سەردانی كارگەیەكی جلوبەرگی پیاوانەی لە شاری نەجەف كرد. نوسینگەی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" عەبادی گەشتێكی بەناو بەشەكانی ئەو كارگەیەدا كرد كە جلوبەرگی پیاوانە و سەربازی بەرهەم دەهێنێت". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە" ئەو كارگەیە بە رێنمایی سەرۆك وەزیران ئاستی بەرهەمهێنانی بەرزكردوەتەوە لە رێی فراوانكردنی، بەمەبەستی پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی هەر دوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری كە جلوبەرگری سەربازییان لەو كارگەیە دەكڕی وەك پشتیوانییەك بۆ بەرهەمی خۆماڵی.