بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هەواڵگری دەستگیركردنی تیرۆریستێكی لە بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئەو تیرۆریستە كاردەكات بۆ پێدانی زانیاری كەسی سەبارەت بەپیاوانی هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای نەینەوا بە باندە تیرۆریستییەكانی داعش.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەزگاکەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری بۆ بەدواداچوون و دەستگیركردنی پاشماوەكانی داعشی تیرۆریست و لەسەر زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان كە لەلایەن مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگریی تایبەتمەند لە ئاسایشی دامەزراوە گەشتیارییەكانی ناو بەغدای پایتەخت لە دیوی ڕەسافە وەرگیراون كە بریتی بوو لە بوونی یەكێك لەو داواكراوانەی لە دۆسیەی تیرۆریستیدا كە كاریان دەكرد بۆ دابینكردنی تایبەت زانیاری دەربارەی ئەندامانی دەزگا ئەمنییەكان بۆ باندە تیرۆریستییەكانی داعش، دەستبەجێ تیمێكی هەواڵگری و تەكنیكی پێكهێنرا بۆ بەدواداچوونی شوێنی داواكراوەكە و كۆكردنەوەی زانیاری پێویست لەسەری.
ئاماژەی بەوەشكرد : دوای تەواوكردنی هەموو ڕێكارە بنەڕەتییەكان، مەفرەزەكانمان توانیان بە بۆسەیەكی توند، ئەو كەسە داواكراوە لە هۆتێلێكی بەغدا دەستگیربكەن، بەپێی بڕگەكانی مادەی چوارەمی یاسای دژە تیرۆر.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : تۆمەتبارەكە بەڕاشكاوی دانی بەوەداناوە كە پەیوەندی بە باندە تیرۆریستییەكانی داعشەوە هەیە، هەروەها ڕاسپێردراوە بۆ پێدانی زانیاری كەسی سەبارەت بە پیاوانی دەزگا ئەمنییەكانی ناو پارێزگای نەینەوا كە لێدوانەكانی لێ تۆماركراوە و ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە، ئامادەیە لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.
دەزگای هەواڵگری داوای لە هاووڵاتیان كردووە بە پەیوەندیكردن بە ژمارە گەرمی بێبەرامبەر 144 ڕاپۆرتی هەموو ئەو كەسانەی لە یاسا دەردەچن لە هەموو ناوچەكانی عێراق ڕابگەیەنن.