بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای تاوانەكانی كەرخ سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر تاوانبارەكە بەناوی عەزڕا جەنابی دەركرد بەهۆی بەكارهێنانی توند وتیژی و دواتریش مردنی منداڵەكە موسا وەلا.
دەسەڵاتی دادوەری لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : دادگا بڕیاری خۆی لەسەر تاوانی ئازاردانی كوڕە حەوت ساڵانەكەی هاوسەرەكەی بە لێدان بە دەست و كەلوپەلی چێشتخانە و لێدانی سەری بە دیواردادانا كە بووە هۆی پەڵە و برینداربوونی لەسەر كە بووە هۆی مردنی بە هۆی توندوتیژی.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو بڕیارە بەپێی بڕگەكانی ماددەی 410 / یەكەم لە یاسای سزادانی ژمارە 111ی ساڵی 1969، وەك هەمواركراو و لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی 182/Aی بناژۆخوازی دەرچووە.