سەرۆك كۆمار: هەڵوێستی عێراق جێگیر و پشتیوانە لە گەیشتن بە مافە ڕەواكانی گەلی فەلەستین

سیاسی
  • 27-08-2023, 12:56
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار هەڵوێستی نەگۆڕ و پشتیوانی عێراق بۆ ئەوەیە كە گەلی فەلەستین مافە ڕەواكانی خۆی بەدەست بهێنن دووپات کردەوە.
    لەبەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە: سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە ئەحمەد عەقل باڵیۆزی فەلەستین لە عێراق كرد.
    ڕەشید ئاماژەی بە گرنگی ئەو پەیوەندییە برایانە كرد كە عێراق و فەلەستین دەبەستێتەوە و پێویستی پەرەپێدانیان بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی ئەو دوو گەلە برایە بكات، جەختیكردەوە هەڵوێستی عێراق جێگیر ە و پشتیوانە بۆ بۆ گەلی فەلەستین بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی خۆیان لەسەر خاكی نیشتمانی خۆی، بە شێوەیەك كە ئاشتییەكی دادپەروەرانە بەدەستبهێنێت.
    لای خۆیەوە باڵیۆزی فەلەستین سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆك كۆمار كرد و ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی عێراق لە پشتیوانیكردنی فەلەستین و مافەكانی گەلەكەی كرد.
    دووپاتیشی كردەوە : حكومەت و گەلی وڵاتەكەی ئارەزووی درێژەدان بە هاوكارییەكانی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاكاندا دەكەن.