بەغدا- INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە خواستی حكومەتەكەی بۆ دروستكردنی پردی هاوكاری ئابووری لەگەڵ ژاپۆن دووپاتكردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بە تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و لایەنەكانی هاریكاریی هاوبەشیان لە بوارە جیاجیاكان، ئابووری و ڕۆشنبیری، و لە كەرتەكانی تەندروستی و وزەی نوێبووەوە، و خواستی هاوبەشی نێوان عێراق و ژاپۆن بۆ ئاڵوگۆڕكردن كرا، هەروەها جەخت لەسەر سەردانەكان لە ئاستە جیاوازەكاندا كرایەوە.
سەرۆك وەزیران ویستی حكومەت بۆ دروستكردنی پردی هاوكاری ئابوری لەگەڵ ژاپۆن و كرانەوە بەڕووی كۆمپانیا ژاپۆنییەكان لەبەر ڕۆشنایی بەردەستبوونی كەشێكی گونجاو بۆ وەبەرهێنان و بەردەستبوونی دەرفەتی وەبەرهێنانی ئومێدبەخش كە بەشداربێت لە گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی زیاتر دەربڕی.